جەنەڕاڵەکانی بەشار ئەسەد پلانی ڕاپەڕینێکی چەکدارییان لەدژی دیمەشق دانا
تۆمارە دەنگییە دزەپێکراوەکان و سەدان بەڵگەنامەی نهێنی ئاشکرایان کردووە کە ئەفسەرانی باڵای سەربازیی رژێمی ڕووخێنراوی ئەسەد بەنیازن هێرشێکی چەکداری لە سوریا بکەن و حکومەتی نوێ لە دیمەشق بکەنە ئامانج.
تۆمارە نهێنییەکان و بەڵگەنامەکانی دەست تەلەفزیۆنی ئەلجەزیرە ئاشکرایان کردووە کە ژەنەڕاڵە پێشەنگەکانی رژێمی ڕووخاو بەشار ئەسەد بۆ ڕێکخستنەوەی هێزە چەکدارەکان کۆدەبنەوە.
بەڵگەنامەکان کە بڵاودەکرێنەوە، ئاشکرای دەکەن کە ئامادەکارییەکان بۆ ڕاپەڕینێکی سەربازی بەردەوامن، بەتایبەتی لە ناوچەی کەنار دەریاکانی سوریا و ئەم چالاکییە حکومەتی ئێستای دیمەشق دەکاتە ئامانج.
بەگوێرەی بەڵگەنامەکان، سوهەیل حەسەن، فەرماندەی پێشووی هێزە تایبەتەکان لەم دەستپێشخەرییانەدا ڕۆڵی سەرەکی بینیوە و گرنگترین لایەنگری ئەویش بازرگان ڕامی مەخلوف بووە کە ئامۆزای بەشار ئەسەد بووە. تۆمارەکان باس لە گفتوگۆیەکی بەرفراوان لە نێوان حەسەن و فەریق غیاس دەلا لە پێشوودا دەردەخەن سەبارەت بە پلاندانانی سەربازی و کاراکردنەوەی شانە دڵسۆزەکانی ەژێمی پێشوو.
بەڵگەنامەکانی ئەم دواییە جارێکی تر ئاشکرای دەکەن کە هاوسەنگی سەربازی و سیاسی لە سوریا هێشتا بە تەواوی سەقامگیر نەبووە و پاشماوەکانی رژێمی ڕووخاو دەستبەرداری هەوڵەکانیان بۆ دروستکردنی ململانێیەکی نوێ نەبووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سوپای ئەمریکا لە ئاوە نێودەوڵەتییەکانی دەریای کاریبیدا بە کاروانێکەوە ٣ بەلەمیان لێدا و بانگەشەی ئەوەیان کرد کە مادەی هۆشبەریان پێیە؛ لەو هێرشانەدا ٣ کەس کوژران.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧١ هەزار و ٢٧١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ٢٣٣ کەس.
دوای چەند ڕۆژێک لە باران بارینی بەخوڕ لە ئەفغانستان، ١٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١١ کەسیش بریندار بوون.